ڤیدیۆ: پیاوێك له‌به‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی خه‌ڵكی به‌ر فیشه‌ك داوه
وێستگە ستایل-
ده‌زگای ئاسایش له ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ی میسر توانی ئه‌و پیاوه ده‌زگیر بكات كه له ناوچه‌ی" العجمی" له ڕۆژئاوای ئه‌سكه‌نده‌ریه به‌شێوه‌یه‌كی كوێرانه پیاده‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كه‌ی به‌ر فیشه‌كداوه.
چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له میسر گرته ڤیدیۆیی ئه‌م پیاوه‌یان بڵاوكرده‌وه كه پیاده‌یه‌كی سه‌ر شه‌قامه‌كه تۆماریكردوه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت پیاوێك كوێرانه فیشه‌ك به خه‌ڵكه‌وه ده‌نێت، دوای ده‌ستگیر كردنی ئه‌م پیاوه باسی له‌وه كردوه كه خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قامه‌كه قسه‌یان به هاوسه‌ره‌كه‌ی وتوه.
به‌هۆی ته‌قه‌كانی ئه‌م پیاوه هه‌ندێك كه‌س كه به‌شه‌قامه‌كه‌دا ڕۆیشتوون بریندار بوون و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه به‌رده‌وامه.
PM:05:08:27/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 6280
جار خوێنراوه‌ته‌وه