به‌وێنه.. هه‌یفا به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی نارد بۆ زیندان
وێستگە ستایل-
دادگای میسر دوێنێ دوو شه‌ممه بڕیاریدا به زیندان كردنی" محمد وزیری" به‌ڕێوبری كاره‌كانی خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی" هه‌یفا وه‌هبی" بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ به تاوانی فێڵ و دزیكردن له هه‌یفا به بڕی 63 ملیۆن جونه‌ی میسری.
دوای ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره هه‌یفا خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ركه‌وتنی یاسا ده‌رڕیوه و به‌شێك له‌و سزایه‌ی به‌سه‌ر وه‌زیریدا دراوه له هه‌ژماره‌كه‌ی له تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه و نوسیویه‌تی" بڕیاری دادگا له‌سه‌ر داواكاریه‌كه‌ی من له‌باره‌ی دزی و فێڵكردنی وه‌زیری به‌رامبه‌ر من سوپاسی دادگای میسر ده‌كه‌م، هه‌موو سه‌ركه‌وتنێك ده‌بێت له خوداوه بێت و سوپاس بۆ خودا"
5 ی ئایاری 2020 هه‌یفا له‌ڕێی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه داوای یاسایی له‌سه‌ر به‌ڕێوبه‌ری پێشووی كاره‌كانی" محمد وه‌زیری" به تاوانی دزی و فێڵكردنی 63 ملیۆن جونه‌ی میسری به‌رز كردوه كه ده‌كاته نزیكه‌ی 4 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، وه‌زیری ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی هه‌یفا خستۆته سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بێت.
PM:03:58:23/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 5084
جار خوێنراوه‌ته‌وه