نیویۆرك.. له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوون به كۆرۆنا ده‌رگای سینه‌ماكان ده‌كرێنه‌وه
وێستگە ستایل-
دوای نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ له داخستنی سینه‌ماكان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیار وایه 5 ی 3 جارێكی دیكه ده‌رگای سینه‌ماكان به‌ڕووی دانیشتوانی نیویۆرك بكرێته‌وه.
حاكمی ویلایه‌تی نیویۆرك "ئه‌ندرۆ كۆمۆ" باس له‌وه ده‌كات ده‌رگای سینه‌ماكان ده‌كرێته‌وه و ڕه‌چاوی دۆخی ته‌ندروستی ده‌كرێت له هۆڵی سینه‌ماكان ته‌نها %25 ی پێشوو هاوڵاتیان ده‌توانن بچنه ناو سینه‌ماكانه‌وه ئه‌مه‌ش ده‌كاته 50 كه‌س.
له 17ی 3 ی 2020 ه‌وه به فه‌رمی ده‌رگای سینه‌ماكان له نیویۆرك داخراوه و بڕیاری كردنه‌وه‌شی له ئه‌نجامی كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووانه به ڤایرۆسی كۆرۆنا .
كۆرۆنا بوه هۆی دواكه‌وتنی بڵاوكردنه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی چه‌ندین فیلمی هۆلیود و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێك له ستۆدیۆكانی به‌رهه‌مهێنانی فیلم له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌رهه‌مه‌كانیان بڵاوكرده‌وه له ماوه‌ی ڕابردودا.
PM:02:30:23/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1436
جار خوێنراوه‌ته‌وه