‌حه‌وت نیشانه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌

وێستگە ستایل-


جگه‌ر یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامه‌ سه‌ره‌كی و گرنگه‌كانی له‌شی مرۆڤ هه‌ر تێكچونێك له‌م ئه‌ندامه‌ی‌ له‌شدا ڕوبدات كێشه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ ته‌ندروستی دروست ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌م 7 نیشانه‌یه‌ له‌ تۆدا هه‌یه‌ باشتر وایه‌ سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر بكه‌یت بۆ دڵنیا بوون له‌ دۆخی ته‌ندروستیت.

1-نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن
2-هه‌ستكردن به‌ ماندوێتی به‌رده‌وام و بێ هۆكار
3-خوراندنی پێست
4-خوێن به‌ربوونی كۆئه‌ندامی هه‌رس 
5- ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ و مۆربوونه‌وه‌ له‌ژێر پێست
6-ئاوسانی سك له‌ ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاو له‌ سكدا
7-زه‌رد بوونی ڕه‌نگی چاو و پێست


PM:08:45:22/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 5852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌