كاریگهریه خراپهكانی نهخۆشی شهكره
وێستگە ستایل-
شەکرە نەخۆشییەکی درێژخایەنە کە بە هۆی نەبوونی یان لاوازبوونی هۆرمونی ئینسۆلینەوە درووستدەبێت. لە نەخۆشی شەکرەدا شەکری ناوخوێنی نەخۆشەکە ناچێتە ناو خانەکانی لەشی مرۆڤەوە و بۆ دەرکردنی وزە سوودی لیوەرناگیرێت، بەوهۆیەوە نەخۆشەکە هەست بە بێهێزی دەکات، میزی زۆر دەکات، ئاوی زۆر دەخواتەوە و هەست بە تینوێتی دەکات، دكتۆر فایهق پزیشكی پسپۆڕی ههناوی لهم بابهتهدا لێكهوته خراپهكانی نهخۆشی شهكره دهخاته ڕوو.
ئهم پزیشكه دهڵێت"دەبێت بە پارێز و دەرمان، شەکرە کۆنترۆڵبکرێت، ئەگەر نا، نەخۆش دووچاری ئەم لێکەوتەخراپانە دەبێت."
1-نەخۆش دووچاری نەخۆشی دەمارەکانی چاو و کەتەراکت و کوێربوون دەبێت.
2- نەخۆش دووچاری نەخۆشی گورچیلە و لییک کردنی پرۆتینی میز و لەکارکەوتنی گورچیلە دەبێت.
3-دەمارەکانی دەرەوە( peripheral neuropathy)ی لەشی نەخۆش لاواز دەبن، هەستکردن و جوولەی لەشی لاوازدەبێت.
4- دەمارەکانی ناوەوەی( autonomic neuropathy)لەشی نەخۆشە لاواز دەبن، بەوهۆیەوە نەخۆشەکە دووچاری دابەزینی فشاری خوێن دەبێت، دووچاری سکچون و رشانەوە دەبێت.
5- نەخۆشەکە دووچاری نەخۆشیی برین و نەخۆشی جومگەی پێیەکان دەبێت.
6- نەخۆشەکە دووچاری نەخۆشی خوێنبەرە بچوکەکانی ئەندامەکانی لەش دەبیت، لە ئەنجامدا زووترو زیاتر دووچاری سکتەی دڵ و سەکتەی مێشک و گانگرینی پێ و لاقەکن دەبێت.
PM:04:46:22/02/2021
ئهم بابهته 2620
جار خوێنراوهتهوه