زه رۆك خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كاندید ده‌كات
وێستگە ستایل-
زۆرانبازی پێشوو و ئه‌ستێره‌ی هۆلیودی ئێستا" دواین جۆنسۆن" كه به " زه رۆك " ناسراوه له دیمانه‌یه‌كدا ئاشكرای كردوه كه ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له چه‌ند ساڵی داهاتوو خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كاندید بكات.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی هۆلیوود ڕیكلامی بۆ نوێترین زنجیره درامای خۆی كردوه كه له‌سه‌ر چیرۆكی ژیانی خۆی دروستیكردوه به‌ناوی" یۆنگ رۆك" " رۆكی گه‌نج" ئاماده‌ی كردوه و تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه بۆ ساڵی 2032 خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كاندید ده‌كات.
ساڵی 2017 ئه‌م ئه‌ستێره‌یه باسی له‌وه كردوه كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كاندید بكات و هاوكات ڕۆك وه‌ك سیاسیه‌كی بێ لایه‌م خۆی پیشان ده‌دات له ساڵی 2000 به‌شداری كۆنگره‌ی نیشتیمانی حیزبی دیموكراته‌كان و جمهوریه‌كانی كرد له یه‌ك كاتدا و له ساڵی پار پشتیوانی "جۆ بایدن" بوو ئه‌مه‌شی له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له هه‌ژماره‌كه‌ی له تویته‌ر ئاشكرا كرد.
PM:04:24:22/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 2444
جار خوێنراوه‌ته‌وه