ڤیدیۆ: دوو ئافره‌تی گه‌نج بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان پێ بدرێت خۆیان پیر كرد
وێستگە ستایل-
به‌رپرسانی ته‌ندروستی له ویلایه‌تی فلۆریدا ئاشكرایان كرد كه دوو ئافره‌تی گه‌نج جلوبه‌رگ و ستایلی خۆیان والێكردوه كه له ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌ن بچن بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان پێ بدرێت.
گۆڤاری" واشنتن پۆست" ڤیدیۆیی ئه‌م دوو ئافره‌ته‌ی بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه یه‌كه‌مینجار نییه حاڵه‌تێكی له‌م شێوه‌یه هه‌بێت له ویلایه‌تی فلۆریدا.
دوو ئافره‌ته‌كه ته‌مه‌نیان 34 ساڵ و 44 ساڵ بووه و سه‌ركه‌وتوو بوون له وه‌رگرتنی ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه، خۆیان كردوه به داپیره بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك 65 ساڵێك ده‌ربكه‌ون چونكه ئه‌م ته‌مه‌نه ئێستا له ویلایه‌تی فلۆریدا ڤاكسینی كۆرۆنایان پێ ده‌درێت.
دوای ئاشكرا بونیان دوو ئافره‌ته‌كه داوای لێبوردنیان كردوه بۆ ئه‌و كاره‌ی كردویانه و یه‌كێك له به‌رپرسانی تیمی ڤاكسینه‌كه پێیان ده‌ڵێت" ئێوه ڤاكسینتان له كه‌سێك دزی كه زیاتر له ئێوه پێویستی پێیه‌تی"
PM:03:39:22/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوهتهوه