به‌وێنه.. گه‌رماوی ده‌ره‌وه له عێراق چاره‌سه‌ری هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك ده‌كات
وێستگە ستایل-
گه‌رماوخانه نه‌ریتیه‌كان له عێراق له ئێستادا داخوازی له‌سه‌ری زۆر كه‌م بووه، به‌شێكی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناوه‌یه و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی به‌هۆی خراپی دۆخی دارایی هاوڵاتیانه.
مه‌حمود ته‌میمی كه زیاتر له 20 ساڵه له گه‌رماوی ده‌ره‌وه وه‌ك ناتر كار ده‌كات ده‌ڵێت" ئه‌م گه‌رماوه ده‌رون ئارام ده‌كاته‌وه و ته‌واوی كونیله‌كانی سه‌ر پێست ده‌كاته‌وه و گه‌رماوی ماڵه‌وه وه‌ك ئه‌مه‌ی ئێره نییه"
ته‌میمی ده‌شڵێت" جگه له سووده ته‌ندروستیه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی دێنه ئێره له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه سوود ده‌بینن و تێكه‌ڵ ده‌بن و خه‌ڵكی نوێ ده‌ناسن و ڕۆژانه خه‌ڵكی جیاواز له پله و پایه‌ی جیاواز ڕوان تێده‌كات"
PM:08:39:24/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1052
جار خوێنراوه‌ته‌وه