فه‌یسبووك نهێنی لۆگ ئاوت بوونی هه‌ژماری به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆنی ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
كۆمپانیای فه‌یسبووك تایبه‌ت به تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی نهێنی لۆگ ئاوتبوونی به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن ڕۆژی هه‌ینی ئاشكرا كرد و له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی كه فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه " به‌هۆی گۆڕانكاری له سێتینی سیستمی فه‌یسبووكدا بووه.
وته‌بێژی فه‌یسبووك به‌ناوی كۆمپانیاكه‌وه داوای لێبوردنی كردوه بۆ بێزاربوونی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك له‌و گرفته.
زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن توشی ئه‌م گرفته بوون و ته‌نانه‌ت به‌شێكیان به ئاسانی نه‌یانتوانیوه دوباره بچنه‌وه ناو هه‌ژماره‌كانیان له فه‌یسبووك و پێویست بوه كه هێمای ڕێگه پێدراو به‌كاربهێنن بۆ دوباره داخڵبوونه‌وه كه له ژماره‌ی مۆبایله‌كانیانه‌وه پێیان گه‌یشتووه.
PM:06:21:24/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2108
جار خوێنراوه‌ته‌وه