به‌وێنه.. كۆشكێكی داپۆشراو به‌زێڕ بۆ فرۆشتن.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یكڕێت یه‌ك كێشه‌ی ده‌بێت
وێستگە ستایل-
كۆشكێك كه له ناوه‌وه به‌ته‌واوه‌تی به زێڕ داپۆشراوه بۆ فرۆشتن نمایشكراوه به‌رامبه‌ر كه‌متر له 3 ملیۆن دۆلار.
به‌دڵنیاییه‌وه نرخه‌كه خه‌یاڵییه به‌ڵام دیزاینی كۆشكه‌كه به ستایلی ئه‌ندازیاری ئیمپراتۆری له ناوچه‌ی" ئه‌یركۆتسیك" له ڕوسیا دروستكراوه، تاكه گرفت كه توشی كڕیاره‌كه‌ی ده‌بێت ئه‌وه‌یه كه پێویسته له پله‌ی گه‌رمای 50 پله له ژێر سفردا له‌م كۆشكه بژی.
كۆشكه‌كه كه‌وتۆته ناوچه‌ی ده‌ریاچه‌ی بایكال كه قوڵترین ده‌ریاچه‌ی جیهانه و نرخی كۆشكه‌كه 2.88 ملیۆن دۆلاره و له‌سه‌ر ڕووبه‌ری زیاتر له 2000 مه‌تر چوارگۆشه بنیات نراوه و له 5 ژووری نوستن پێكهاتووه له‌گه‌ڵ ژورێكی گۆڕینی جلوبه‌رگ و گه‌رماو .
خاوه‌نی ئه‌م كۆشكه پیاوێكی خاوه‌نكاری ڕوسیه به‌ناوی" كاناگات ره‌مه‌زانۆف" و ناوداره له بازاڕه‌كانی ڕوسیا و ده‌رمانخانه‌كانی وڵاته‌كه‌یان و كۆمپانیای ئاسایشه له "ئیركۆتسك" و هۆكاری فرۆشتنی كۆشكه‌كه‌شی نزمی پله‌ی گه‌رمای ناوچه‌كه‌یه و ده‌یه‌وێت له شوێنێكی دیكه كه پله‌ی گه‌رمای به‌رزتر بێت كۆشك بكڕێت.
PM:03:50:24/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 3900
جار خوێنراوه‌ته‌وه