كۆرۆنا به‌ریتانیای ماندوو كردووه
وێستگە ستایل-
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌تا ئێستا ئه‌مڕۆ زۆرترین ژماره‌ی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌ریتانیا تۆماركرا و به‌هۆیه‌وه نه‌خۆشخانه‌كان وه‌ك" گۆڕه‌پانی جه‌نگ" ی لێهاتووه.
ته‌نها ئه‌مڕۆ واته له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو 1800 حاڵه‌تی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی به‌ریتانیا تۆماركراوه و و گه‌وره ڕاوێژكاری زانستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا" بۆریس جۆنسۆن" هۆشداریداوه له‌وه‌ی به‌شێك له نه‌خۆشخنه‌كانی به‌ریتانیا وه‌ك "ناوچه‌ی جه‌نگ" ی لێهاتووه.
له ئێستادا به‌ریتانیا له سێهه‌مین جاری كه‌ره‌نتیندان و به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی شریتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته له ئێستادا ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕووی له‌زیادبوون كردوه و نه‌خۆشخانه‌كان پڕبوون له توشبووی ڤایرۆسه‌كه و ته‌نها ئه‌و حاڵه‌تانه له نه‌خۆشخانه وه‌رده‌گیرێن كه دۆخیان زۆر خراپه.
PM:07:02:21/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1924
جار خوێنراوه‌ته‌وه