كۆمهڵێك ڕێنمای پێش سهردانی نهخۆشخانه و كلینیك و تاقیگه پێویستت دهبێت
وێستگە ستایل-
ههموو كهسێك ئهگهری ئهوهی ههیه له كاتێكدا ڕێی بكهوێته نهخۆشخانه و كلینیك و تاقیگهكان بهڵام زۆر گرنگه كۆمهڵێك ڕێنمایی پێش سهردانی ئهم شوێنانه ههموان بیزانن، لهم بابهتهدا دكتۆر هۆشمهند پسپۆڕی هەناوی دهیانخاته ڕوو.
1- خەوتنی پێوست : بەلایەنی کەمەوە پێویستە پێش ئەنجامدانی پشکنین ٦ کاژێر بخەویت ، کەم خەوی لەوانەیە ببێتە هۆی کۆمەڵێک کەم و کورتی و دەرەنجامی هەڵە ، بۆ نمونە ؛ تێکچونی فشاری خوێن و لێدانی دڵ و پلەی گەرمی لەش، ئەمەش وادەکات کە پزیشک نەتوانێت ڕاست و دروستی ئەم ئەنجامە لێک بداتەوە.
2- دوربکەوەرەوە لە خواردن و خواردنەوە بۆ ماوەی ۸ - ۱۰ کاژێر پێش ئەنجامدانی شیکارییە تاقیگەییەکان ، لەو ماوەیەدا دەتوانیت بەپێی پێویست ئاو بخۆیتەوە.
3- بۆ ئەوانەی کە خواردنەوە کهولیەکان بەکاردێنن ، پێویستە بەلایەنی کەمەوە ۲٤ کاژێر دوربکەونەوە لە خواردنەوەی کهول و دەرمانە هاوشێوەکانی، چونکە کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر دەرەنجامی پشکنینەکان و بڕیاری پزیشک.
4- ئەگەر دەرمانی ڕێکخستنی فشاری خوێنت هەیە ، دەتوانیت بەردەوام بیت لە وەرگرتنی دەرمانەکەت، تەنها لە هەندێک حاڵەتی تایبەتدا نەبێت کە پزیشکەکەت ڕێنماییت دەکات.
5- ئەگەر نەخۆشیی درێژخایەنت هەیە ، تکایە سەرجەم شیکاری و تیشک و ڕاپۆرتی پزیشکی و ئەو دەرمانانەی بەکاری دێنیت لەگەڵ خۆت بیبە بۆلای پزیشک .
6- جل و بەرگێک لەبەر بکە کە بەئاسانی قۆڵت هەڵبکرێت بۆ پێوانی فشاری خوێن و وەرگرتنی نمونەی خوێن، چونکە توندبونی جلەکەت لە باڵتدا کاریگەری لەسەر پشکنینەکەت دروست دەکات.
7- ئەو ئافرەتانەی دووگیانن پێویستە پزیشک ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی بە دووربن لە ئەنجامدانی تیشک و وەرگرتنی کۆمەڵێک دەرمان کە زیانی بۆ کۆرپەکە دەبێت.
PM:05:21:21/01/2021
ئهم بابهته 1684
جار خوێنراوهتهوه