‌لەدوای کۆرۆنا.. چۆن و کەی دەگەڕێیتەوە بۆ وەرزش؟

وێستگە ستایل-

کاتی گەڕانەوە بۆ وەرزشکردن پەیوەستە بە توندی تووشبوون بە کۆرۆنا بەم شێوەیەی خوارەوە، كه‌ دكتۆر هه‌ژێن پسپۆری پزیشکی وەرزشی و نەشتەرگەری ئێسک و شکان له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌ی‌ بۆ كردوه‌:

1- ئەگەر نەخۆشەکە داخل کرابێت و نیشانەی تێکچوونی دڵی هەبێت وەک بەرزبوونەوەی تڕۆپۆنین لە خوێن، دەبێت وەرزش نەکات بۆ 3-6 مانگ.دوای ئەو بڕیار دەدرێت لەلایەن پزیشکی پسپۆرەوە.

2- گەر نەخۆشەکەداخل کرابێت و نیشانەی تێکچوونی دڵی نەبێت، دەبێت تاکوو 2 هەفتە تریش دوای چاکبوونەوە بەردەوام بێت لە پشوو، دوای ئەو هێواش هێواش وەرزش دەست پێبکاتەوە وەک سەرەتا بە ڕۆیشتن.

3- نەخۆشەکە نیشانەی کەمی هەبوبێت و داخل نەکرابێت، دەبێت تاکوو 2 هەفتە تریش دوای چاکبوونەوە بەردەوام بێت لە پشوو، دوای ئەو هێواش هێواش وەرزش دەست پێبکاتەوە وەک سەرەتا بە ڕۆیشتن.

4- ئه‌گەر کەسەکە هیچ نیشانەیەکی نەبووبێت یان تەنها پشکنینی پۆزتیڤ بێت، تەنها 2 هەفتە دەبێت پشوو بدات و دوای ئەوەش هێواش هیواش بگەڕێتەوە وەرزش.


PM:12:50:03/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 3016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل