‌خانمه‌ پزیشكێك: ته‌نها كوشتن مانای توندوتیژی نییه‌

وێستگە ستایل-

لەڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی دژی خانمان دكتۆره‌ دیلمان پزیشكی پسپۆڕی دادوه‌ری ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ته‌نها كوشتن توندوتیژی نییه‌ و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی‌ توندوتیژیه‌وه‌.

ئه‌م خانمه‌ پزیشكه‌ ده‌ڵێت" ئایا قسەی ناشرین و ئیهانە کردن توندو تیژی نییە؟ ئایا توندو تیژی بیرو دەروون ناچێتە هەمان قاڵب؟ ئیهانە کردنی ئافرەت و کچ لەسەر پەردەی کچێنی توندو تیژی نییە؟ دەست درێژی کردنە سەر ئافرەت و لێدانی توندو تیژی نییە؟ ئایا هەست ناکەن توندو تیژی بەرامبەر ئافرەتی کورد بۆتە کلتور؟ لەوانەیە شتی تریش هەبێت هەمان مانا بگەینێت، مانای توندو تیژی فراوانە چونکە لەهەموو چینەکانی کۆمەلگا هەیە بۆیە جۆری توندو تیژی دەگۆڕیت بەپێی ئاستی خوێندەواری و پەروەردەی خێزانەکان و جیاوازی هەیە"

من ناڵیم تەنها پیاو بەرپرسە لە توندو تیژی دژی ئافرەت چونکە ئەو پیاوەی ئافرەت دەکوژێت و ئەوەی ئافرەت ئیهانە دەکات بڵێین و نەڵیین پەروەردەی دەستی ئافرەتیکی ترە بەداخەوە، یان زۆر جار ئافرەتیک تازە هاوسەرگیری کردووە دایک و خوشکی یان ئافرەتیکی تری ناو خیزانەکە لەگەل ئەو بووکە تازە دێت زیاتر لە پیاوەکە ئیهانەی ئەو بوکەی کردووە لە بن گوێی زاواکەی خوێندووە.

کەواتە چەپلە بەیەک دەست لێنادریت بۆ نەهێشتنی توندو تیژی پیویستمان بە هۆشیاری هەردوو رەگەزە لە کۆمەڵگا و هەروەها پیویستمان بە هاوکاری هەموو لایەنێکی حکومی و دەزگا مرۆییەکانە بە مەبەستی بلاوکردنەوەی هۆشیاری زیاتر لە کۆمەڵگا. خۆزگە بتوانین لە بنەڕەتەوە لە منداڵانمان ئەو هۆشیارییە بچینین.


PM:03:55:25/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌