پسپۆڕێك: دوای چه‌ند ساڵێك كاریگه‌ری نه‌رێنی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌رده‌كه‌وێت
وێستگە ستایل-
به‌ڕێوبه‌ری به‌شی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان "ماسیمۆ گاللی" له نه‌خۆشخانه‌ی ساكۆ له میلانۆ پێشبینی ئه‌وه ده‌كات كاریگه‌ری نه‌رێنی و زیان به‌خشی ڤاكسینی كۆرۆنا دوای 10 ساڵی دیكه له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی ده‌ربكه‌وێت و ده‌شڵێت" ئه‌م بابه‌ته ناتوانرێت چاوه‌ڕوان نه‌كرێت"
ماسیمۆ باس له‌وه ده‌كات كه ده‌رمانی په‌نسلین كه یه‌كێكه له ده‌رمانه باوه‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنی خۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ده‌یه‌كه ئه‌م ده‌رمانه دۆزراوه‌ته‌وه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ئه‌وه‌نده ڤاكسینێك ئاماده بێت دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌وه ئاماده‌یه له‌خۆی بدات و به‌كاریبهێنێت.
ئه‌ندرای كریزانتی پسپۆڕی بواری ڤایرۆسات باس له‌وه ده‌كات كه كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسین كه‌موكورتی له داتاكانیاندا هه‌یه و پێویسته زانیاری ته‌واو له باره‌ی ڤاكسینه‌كه بڵاوبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنی ڤاكسنه‌كه‌ش بزانرێت.
AM:11:03:25/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2972
جار خوێنراوه‌ته‌وه