‌پێنج خاڵی گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ت گه‌شه‌ و باڵای ته‌ندروست بێت

وێستگە ستایل-

دایكان و باوكان ئه‌وه‌ی‌ زۆر گرنگه‌ به‌لایانه‌وه‌ منداڵه‌كه‌یان گه‌شه‌یه‌كی ته‌ندروستی هه‌بێت، دكتۆر سۆران پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا پێنج خاڵی زێڕین و گرنگ پێشكه‌ش به‌ دایكان و باوكان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌یان گه‌شه‌ و باڵای ته‌ندروست بێت.

یەکەم: خواردن و خواردنەوەی تەندروست بێت، دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازیەکان و شەربەت و چپس و کێک و شیرینی دروست کراو و خواردنی فرۆشگاکان.

دووەم: زوو خەواندن و رێکخستنی خەو و بڕی تەواو کە منداڵ پێویستیەتی بەجۆرێک تا تەمەنی بچوکتر بێت پێویستی بە خەوی زیاترە.

سێیەم: هاندانی لەسەر وەرزش و جوڵە و چاڵاکی کە هۆکارێکی گرنگە لە گەشەکردنێکی تەندروست لە منداڵان.

چوارەم: گرنگی دان بەلایەنی دەروونی و کۆمەڵایەتی منداڵ و ئەو ژینگەیەی تێیدا پەروەردە و گەورە دەبێت، چونکە ناتەواوی باری دەروونی و کۆمەڵایەتی هۆکارێکی گرنگی دواکەوتنی گەشە و کورتی باڵایە لە منداڵان .

پێنجەم: تیشکی ڕۆژ کە سەرچاوەی دەستکەوتنی ڤیتامین دی یە گرنگی زۆری هەیە لە گەشە و درێژبونی باڵا.


PM:03:24:21/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 2608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌