به‌وێنه..پزیشكێكی ده‌رونی خۆی و هه‌ردوو كچه‌كه‌ی كوشت
وێستگە ستایل-
پۆلیسی ویلایه‌تی واشنتن ئاشكرای كرد خانمه پزیشكێكی ده‌رونی دوو كچه دوانه‌كه‌ی كه ته‌مه‌نیان 7 ساڵه له‌كاتی نوستنیان به چه‌ك كوشتونی پێش ئه‌وه‌ی خۆی بكوژێت.
له‌ماڵه‌كه‌ی دكتۆره میشێل ی ته‌مه‌ن 55 ساڵ جه‌سته‌ی خۆی و دوو كچه‌كه‌ی به كوژراوی دۆزراونه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌لماندویانه كه ئه‌م خانمه پزیشكه گرفتی له‌خۆگرتنی منداڵه‌كانی هه‌بووه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری پێشووی هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردوه خۆی و منداڵه‌كانی بكوژێت.
ئه‌م خانمه له‌ڕێی پێگه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی وه‌ك پزیشكێكی ده‌رونی كاریكردوه و هه‌مان ئه‌و ڕۆژه‌ی كه كرده‌وه خۆ كوژیه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه ڕاپۆرتی تایبه‌تی له‌سه‌ر كه‌سانی خاوه‌ن كه‌سایه‌تی" نێرگزی" و چه‌ندین بابه‌ت سه‌باره‌ت به دایكایه‌تی و باوكایه‌تی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كه‌سانی خاوه‌ن كه‌سایه‌تی "نێرگزی" ده‌كه‌ن هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌ده‌ن.
یه‌كێك له هاوسێكانی ئه‌م خانمه پزیشكه باسی له‌وه كردوه هیچكات منداڵه‌كانی ئه‌م خانمه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان نه‌بینیوه و بۆ ڕووداوێكی ئاواش توشی شۆك بووه و هێشتاش پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌م كرده‌وه خۆكوژیه بزانێت.
PM:03:02:29/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 8072
جار خوێنراوه‌ته‌وه