زاناكان له هه‌بوونی ئاو له‌سه‌ر مانگ دڵنیا بونه‌وه
وێستگە ستایل-
ئاژانسی ناسا ئاشكرای كرد به‌ڵگه‌ی ته‌واویان هه‌یه بۆ هه‌بوونی ئاو له‌سه‌ر مانگ و ئه‌مه‌ش واده‌كات ناسا كار بۆ ئه‌وه بكات بنكه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر مانگ دابمه‌زرێنێت.
دامه‌زراندنی ئه‌م پێگه تایبه‌ته‌ی ناسا له‌سه‌ر مانگ بۆ سوود وه‌رگرتنه له‌و پێهاته سروشتیانه‌ی له‌سه‌ر مانگ هه‌یه و ئه‌م دۆزینه نوێیه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات بڕێكی زۆر ئاو له‌سه‌ر مانگ هه‌یه به‌راورد به‌وه‌ی پێشتر باس ده‌كرا.
به‌ڕێوبه‌ری به‌شی فیزیای گه‌ردونی له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی زانستی ناسا"پۆل هیرتز" له دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كردوه كه ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره به ته‌واوه‌تی دڵنیا ببینه‌وه له‌وه‌ی ئاو له‌سه‌ر ئه‌و ڕوه‌ی مانگ هه‌یه كه تیشكی خۆری به‌رده‌كه‌وێت و لێره‌وه چه‌ندین پرسیاری جیاواز لامان دروست ده‌بێت سه‌باره‌ت به گه‌ردوون و ئه‌و بابه‌ته له‌وانه‌ش ئه‌و ئاوه چۆن دروست بووه له‌سه‌ر ڕووی مانگ.
له ئێستادا زاناكان له ئاژانسی "SOFIA" پلان بۆ ئه‌وه داده‌نێن كه گه‌شتی زیاتر ڕێكبخه‌ن بۆ سه‌ر مانگ بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری ئه‌م دۆزینه‌وه نوێیه بكه‌ن هه‌تا بزانن چۆن دروست بووه و چۆن كۆبۆته‌وه و چۆن ده‌جوڵێت له‌سه‌ر مانگ و ده‌كرێت ئه‌و ئاوه‌ی سه‌ر مانگ بۆ پرۆژه‌ی جیاواز به‌كاربهێندرێت.
PM:07:15:28/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3188
جار خوێنراوه‌ته‌وه