هۆكار و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری زامیی جێ خواردوو
وێستگە ستایل-
ئەو زامەیە کە دروست دەبێت لەئەنجامی پەستانی بەردەوام لەو شوینانەی کەپێست لەسەر ئێسکە وەک لە سە ر کلێچکە و پێستی سەر ئەژنۆ و ئەنیشک و قولەپێ لە و شوینانەدا کەماسولکە و چەوری کەمە هەروەها لەسەر شان و قاچ وپشت دروست دەبێت بەهۆی نەچونی خوین بەباشی بۆ ئەو شوینانە، دكتۆره ئاشتی پسپۆڕی پێست و جوانکاری له‌م بابه‌ته‌دا چۆنیه‌تی ناسینه‌وه‌ی ئه‌م برینه و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ده‌خاته ڕوو.
ئەم زامە لە ماوەی چەند کاتژمیریک یان چەند ڕۆژێک دروست دەبێت بەم هۆکارانە:
- لەوانەی کە بەهۆی نەخۆشییەکەوە ناتوانن بجوڵین لە جیگادا کەوتون یان لەسەر کورسیی.
- ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ناتوانن میز رابگرن
- ئه‌و كه‌سانه‌ی هەست به ئازار ناكه‌ن
- ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی به‌دخۆراكی بوون یان توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره و ملوله‌كانی خوێنن.
-زامیی جێ خواردوو چۆن بناسینەوە
لەسەرەتاوە گۆڕانی ڕەنگی پێست و ئاوسان وئەو شوینە یان ساردترە یان گە رمترە لە پێستی دەوروبەری بە دەست لێدان ئازاری هەیە، دواتر دەرچوونی کێم و قوڵبونی زامەکە.
چۆن وا بکەین ئەم زامە دروست نەبێت کە دروست بوو چۆن چارەسە ری بکەین
-نەهیشتنی پەستان لەسەر ئەو شوینانە و گۆڕینی جیگە واتە هەر کاتژمێریک جاریك ئەم دیو ئەو دیوی پێ بکریت -بە کا رهینانی دۆشە کی تایبەت
-پاک را‌گرتن و شتن وشک کرنەوەی جه‌سته‌ی نه‌خۆش كه له‌سه‌ر جێگه كه‌وتووه
-وه‌رگرتنی ڤیتامین و میوە و ئاو خواردنە
- چاره‌سەرکردنی زامهکە بە بەکارهێنانی کرێم وجێلی دژە بە کتریا
ئەگە ر کێم و ئاوسان و بۆنی ناخۆش هات لە زامەکە و نەخۆشەکە تا یان لەرزی لەگەڵ بوو پێویستە بەپەلە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات.
PM:07:43:25/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2040
جار خوێنراوهتهوه