‌(چی بكەم لێرە)ی سامان عومەر بڵاوكرایەوە

وێستگە ستایل-


هونەرمەند سامان عومەر نوێترین كلیپی خۆی بەناوی (چی بكەم لێرە) بڵاوكردەوە كە كارە هونەرییەكانی لەهەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كارەكانی بۆ كراوە.

هونەرمەند سامان عومەر بە وێستگە نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ 24ی تشرینی یەكەمی 2020 بە فەرمی گۆرانییە نوێیەكەی بڵاوكردەوە، ئەو بەرهەمە ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی و بەشێك لەمیلۆدییەكەشی لەلایەن هاوڕێیەكی بەناوی محەمەد كەمال هاوكاری كردووە، لەستۆدیۆی نامۆ پڕۆدەكشن لەشاری هەولێر تۆماركراوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، كاری موزیك و ماسترینگی بەرهەمەكە لەشاری تارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ موزیسیانی فارس ئەنجامی داوە، وێنەگرتنیشی لەشاری سلێمانی لەگەڵ بڕیار فەتاح بۆ كراوە.

بۆ ناوی بەرهەمەكەش، سامان عومەر دەڵێت "مەبەستی گۆرانییەكە ئەوەیە ئەگەر كەسێك لەشوێنێك بێت لەگەڵ كەسێك كە ئەو شوێنەی پڕ بێت لەیادگاری جوان، لە ناكاو ئەو كەسە بڕوات ئەوا ئەو شوێنە دەبێتە خەم و خەفەت، بۆیە گۆرانییەكەش ئەو مەبەستە دەگەیەنێت".



PM:05:05:25/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌