ڤاكسینه ڕوسیه‌كه بۆ ئه‌م كه‌سانه نابێت
وێستگە ستایل-
هه‌رزوو وڵاتی ڕوسیا ڤاكسینێكی نوێی به‌ناوی" سپۆتینك" بڵاوكرده‌وه و باس له‌وه ده‌كرا كه سه‌لامه‌ت ترین جۆری ڤاكسینه به‌راورد به‌وه‌ی له وڵاتای رۆژئاوا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ CNN سه‌رپه‌رشیاری سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینه ڕوسیه‌كه باسی له‌وه كردوه نزیكه‌ی یه‌ك ساڵیان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی هاوڵاتیانی ڕوسیا پێكوته ڕوسیه‌كه به‌كاربهێنن و ده‌بێت مانگانه 5 ملیۆن دانه له ڤاكسینه‌كه به‌رهه‌مبهێنن به‌و شێوه‌یه %70 ی دانیشتوان بۆ ماوه 10-12 مانگ ڤاكسینه‌كه‌یان بۆ به‌كارده‌هێندرێت.
له‌قۆناغی سێهه‌می تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه ڕوسیه‌كه ته‌نها 6000 كه‌س به‌شداریان كردوه و تا ئێستاش به ته‌واوه‌تی چالاكی ئه‌م ڤاكسینه دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ته‌واوه‌تی پشت ڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
ڤاكسینه ڕوسیه‌كه ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌كارده‌هێندرێت كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18-60 ساڵدایه و ناتوانرێت بۆ كه‌سانێك به‌كاربهێندرێت كه نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه وه‌ك شه‌كره و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و گرفتی قه‌ڵه‌وی یان هه‌ستیاریان هه‌یه و بۆ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن به‌كارناهێندرێت چونكه تا ئێستا ڤاكسینه‌كه‌یان له‌سه‌ر تاقی نه‌كراوته‌وه.
تا ئێستا "ڤلادیمێر پوتن" ڤاكسینه ڕوسیه‌كه‌ی بۆ به‌كارنه‌هێندراوه و سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆكی ڕوسیا ئاشكرای كردوه هێشتا پوتن بیر له‌وه ده‌كاته‌وه ڤاكسینه‌كه به‌كاربهێنێت یان نا.
PM:03:59:25/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 11700
جار خوێنراوه‌ته‌وه