جیاوازی نێوان هێلكه‌ی توێكڵ قاوه‌ی و سپی چییه؟
وێستگە ستایل-
پسپۆڕی خۆراك " ئه‌یتۆر سانشیز" له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ گۆڤاری La Vanguardia ی ئیسپانی باسی له‌وه كردوه هیچ جیاوازییه‌ك نییه له‌نێوان هێلكه‌یه‌ك كه توێكڵه‌كه‌ی قاوه‌ی بێت له‌گه‌ڵ هێلكه‌یه‌ك كه توێكڵه‌كه‌ی سپی بێت و هه‌ردووكیان هه‌مان سوود و تایبه‌تمه‌ندیان هه‌یه.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت ڕه‌نگی توێكڵی هێلكه په‌یوه‌ندی هه‌یه به مادده‌یه‌كی كیمیاوی كه پێی ده‌وترێت (pigmentum) كه له مریشكه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ هێلكه‌كان و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به جۆری مریشكه‌كه‌وه هه‌یه.
سانشیز ڕێنموی هه‌مولایه‌ك ده‌كات له‌خواردنی هێلكه‌ی كاڵ دوور بكه‌ونه‌وه چونكه ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی جۆرێك به‌كتریا كه توشكه‌ری سكچوونه و بۆ دوور بوون له‌م مه‌ترسیه باشتر وایه هێلكه پێش خواردنی باش بكوڵێندرێت و به‌كاڵی نه‌خورێت.
PM:03:01:25/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 4588
جار خوێنراوهتهوه