به‌وێنه.. فستق خاوه‌نه‌كه‌ی توشی شۆك كردوه
وێستگە ستایل-
خاوه‌نی كێڵگه‌یه‌ك له دورگه‌ی" سردینیا" ی ئیتاڵی توشی سه‌رسوڕمان بوو دوای ئه‌وه‌ی سه‌گه‌كه‌ی 5 به‌چكه‌ی بووه و یه‌كێك له‌وانه ڕه‌نگیان سه‌وزه و ئه‌وانی دیكه سپیه .
ئه‌م سه‌گه سه‌وزه ناونراوه" بیستاشیو" یان" فستق" تاقانه‌یه كه ئه‌م ڕه‌نگه‌ی هه‌یه و جیاوازه له‌گه‌ڵ بێچوه‌كانی دیكه كه ڕه‌نگی فهروهكهیان سپییه.
فستق خاوه‌نه‌كه‌ی توشی شۆك كردوه و پزیشكانی ڤێتێرنه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه‌یان بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه بێچوهكه له‌ناو منداڵدانی دایكی‌دا بۆیه‌ی ڕه‌نگ سه‌وزی به‌ركه‌وتووه كه پێی ده‌وترێت" بیلیفیردین" و ئه‌مه هه‌مان ئه‌و ماده‌یه‌یه كه له‌كاتی به‌ركه‌وتی مرۆڤ به ته‌نی ڕه‌ق جه‌سته‌ی شوێنی سه‌وز بوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.
پسپۆڕان ئه‌وه‌شیان خستۆته ڕوو كه به‌تێپه‌ڕبوونی كات ئه‌م ڕه‌نگه سه‌وزه ده‌گۆڕێت بۆ سپی هاوشێوه‌ی بێچوه‌كانی دیكه و خاوه‌نی كێڵگه‌كه بڕیاری ئه‌وه‌یداوه ڕاهێنان به فستق بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئاگای له‌و مه‌ڕانه بێت كه هه‌یانه له‌و كێڵگه‌یه‌ی خۆی و زاواكه‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
خاوه‌نی فستق باس له‌وه‌ش ده‌كات له‌م دۆخه بێزاركه‌ره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا فستق وه‌ك هیوایه‌ك وایه و ئاماژه‌یه بۆ به‌خت و ڕه‌نگه بتوانێت خه‌نده له‌سه‌ر لێوی خه‌ڵك دروست بكات.
PM:02:44:25/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 29864
جار خوێنراوهتهوه