توێژینه‌وه‌یه‌ك هۆشداری ده‌دات: دوای كۆرۆنا هاوسه‌رگیری كه‌مده‌بێته‌وه
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان هۆشداری ده‌ده‌ن له زیانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نانه‌ت دوای ته‌واوبوونی ڤایرۆسه‌كه‌ش به‌جۆرێك كار له هاوسه‌رگیری ده‌كات و ئه‌م پرۆسه‌یه كه‌مده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی پێگه‌ی" ده‌یلی مه‌یل" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه پسپۆڕانی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری له‌و گۆڕانكاریه كۆمه‌ڵایه‌تیانه ده‌ده‌ن كه دوای هاوسه‌رگیری دروست ده‌بێت و هاوڵاتیان هاوسه‌رگیری و منداڵبوون دواده‌خه‌ن به‌مه‌ش ڕێژه‌ی دانیشتوان له چه‌ند ده‌وڵه‌تێك كه‌مده‌بێته‌وه و له‌گه‌ڵیدا هه‌لی كار و پاڵپشتی به‌ته‌مه‌نه‌كان كه‌مده‌كات.
پسپۆڕان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه یه‌كتر ده‌ناسن بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكه‌ن ئه‌وه توشی داڕمانی ده‌رونی ده‌بن دوای ئه‌وه‌ی له جیهانی ڕاسته‌قینه‌دا یه‌كتر ده‌بین .
مارتی هاسیلتۆن پسپۆڕی بواری ده‌رونی له زانكۆی كالیفۆرنیا له لۆس ئه‌نجلۆس ده‌ڵێت" كاریگه‌ری ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌یی كۆرۆنا درێژخایه‌ن ده‌بێت و هه‌تا كۆرۆنا زیاتر بمێنێته‌وه ئه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌فتاری مرۆڤه‌كان زیاتر ده‌بێت"
PM:12:48:25/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3252
جار خوێنراوه‌ته‌وه