به‌وێنه.. ئارنۆڵد نه‌شته‌رگه‌ری دڵی بۆ ئه‌نجامدرا
وێستگە ستایل-
حاكمی پێشووی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا و ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای ئه‌مه‌ریكی به‌ڕه‌گه‌ز" نه‌مساوی" ئارنۆڵد شوارزنیگر ئێواره‌ی هه‌ینی نه‌شته‌رگه‌ری گۆڕینی زمانه‌ی شاخوێنبه‌ری دڵی بۆكرا.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ته‌مه‌ن 73 ساڵه له‌ڕێی تویتێك له هه‌ژماره‌كه‌ی له تویته‌ر نوسیویه‌تی" له كلیفلاند"ئۆهایۆ" نه‌شته‌رگه‌ری گۆڕینی زمانه‌ی شاخوێنبه‌ری دڵم ئه‌نجامدا"
ده‌شڵێت" به هه‌وڵی نۆرینگهكانی كلیفلاند ئێستا دڵم زمانه‌ی شاخوێنبه‌ری نوێی هه‌یه و زۆر هه‌ستم به ئارامی كرد دوای ئه‌وه‌ی پیاسه‌یه‌كم به شاری كلیڤلاند كرد و چه‌ندین په‌یكه‌ری نایاب و جوانم بینی"
زمانه‌ی شاخوێنبه‌ر ده‌كه‌وێته ناو شاخوێنبه‌ر و شاخوێنبه‌ر خوێن له گوێچكه‌له‌ی چه‌په‌وه ده‌نێرێت بۆ هه‌موو له‌ش و ههرگرفتێك توشی زمانه‌ی شاخوێنبه‌ر ببێت ئه‌گه‌ری مه‌ترسیداری ده‌بێت له‌سه‌ر دڵ و له‌و كاته‌شدا پێویسته زمانه‌ی شاخوێنبه‌ر بگۆڕدرێت.
PM:07:46:24/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2980
جار خوێنراوهتهوه