له‌سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی ئه‌م خۆراكانه مه‌خۆ
وێستگە ستایل-
پسپۆڕانی ئه‌ڵمان له بواری خۆراك ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن ژه‌می به‌یانیان له‌بیر نه‌كه‌ن چونكه گرنگترین ژه‌می ڕۆژه و له‌گه‌ڵیدا چه‌ند جۆرێك خۆراك هه‌یه كه باشتر وایه دوور بكه‌ونه‌وه له‌وه‌ی له‌سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی بیخۆن.
پێگه‌ی Fit For Fun تایبه‌ت به بواری ته‌ندروستی ڕاپۆرتی ئه‌م پزیشكه ئه‌ڵمانیه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتوه له‌سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی سه‌وزه‌ی كاڵی پڕ له ڕیشاڵ و ڤیتامین و ده‌وڵه‌مه‌ند به كانزا نه‌خۆن چونكه ئه‌مه زۆر به ئه‌سته‌م هه‌رس ده‌كرێت ئه‌گه‌ر به‌یانیان بخورێت و ده‌بێته هۆی برینداربوونی دیواری گه‌ده.
جگه له‌م خۆراكانه پسپۆڕان به‌گونجاوی ده‌زانن ماست له‌سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی نه‌خورێت چونكه پێش ئه‌وه‌ی بگاته گه‌ده بڕێكی زۆر له‌و ئاوه‌ی تیایدایه له‌ده‌ستی ده‌دات و باشترین كات بۆ خواردنی ماست 1.5 كاتژمێر دوای خواردنی ژه‌مێكی سه‌ره‌كی یان پێش نوستنه.
هاوكات خواردنی میوه مزره‌كانی وه‌ك" پرته‌قاڵ و سندی و لیمۆ له ژه‌می به‌یانیان بژارده‌یه‌كی باش نییه چونكه ده‌بێته هۆی سوتانی گه‌ده و ناشبێت به‌یانیان مۆز بخورێت چونكه ئاستی شه‌كری خوێن زۆر خێرا به‌رز ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته گرفت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه"
PM:07:16:24/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 15784
جار خوێنراوه‌ته‌وه