به‌وێنه.. له‌م كاتانه‌دا به ماسكه‌وه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بیت
وێستگە ستایل-
هه‌ندێك كه‌س به‌هۆی به‌ستنی ماسك به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه خۆیان ڕوبه‌ڕووی مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌نه‌وه، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر شێروان پزیشكی پسپۆڕی فسیۆلۆجی له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌و حاڵه‌تانه ڕوون ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی به‌ستنی ماسك به هه‌ڵه هاوڵاتیان مه‌ترسی توشبونیان به كۆرۆنا زۆر ده‌بێت.
1- هەڵەی یەکەم: دانانی ماسك لەسەر چەناگە وە دەم و لووت دانەپۆشراوبێت.
2- هەڵەی دووەم: تەنها داپۆشینی ده‌م و هەناسەش بە لووت وەردەگیرێت و هەڵدەمژرێت.
3- هەڵەی سێیەم: ماسکەکە کۆنه و زۆر پێشتر بەکارهاتووە و هەڵگری ڤایرۆسە یان پاک نیە.
4- هەڵەی چوارەم: کوالیتی و جۆری ماسکەکە زۆر خەراپە وە توانای رێگری لە ڤایرۆس نیە.
5-هەڵەی پێنجەم : ئاڵوگۆری ماسک نێوان دوو کەس یان زیاتر.
6-هەڵەی شه‌شه‌م: لابردنی ماسک لە شوێنی داخراو و قەرەباڵغ یان هەوا ی ناپاک و گوماناوی کەوا ڤایرۆسی تێدایە بۆ هەناسەیەک یان خواردنەوەیەک.
وە کاتێک ماسک بەکاردێنی بە شێوەیەکی دروست و لە کات و شوێنی خۆی ئەوە ئەگەر تووشی نەخۆشیەکەش بیت ئەوە ئەگەری زۆرە بە سووکی بێت.
PM:07:00:24/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 16632
جار خوێنراوه‌ته‌وه