هۆكاره‌كانی توشبوون به كۆكه‌ی درێژخایه‌ن
وێستگە ستایل-
پزیشكی ڕوسی پسپۆڕ" ئه‌لیكسانده‌ر میاسنیكۆف" ده‌ڵێت" كۆكه‌ی به‌رده‌وام و درێژ خایه‌ن هه‌مووكات په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌وه نییه"
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" یه‌كێك له هۆكاره‌كانی توشبوون به كۆكه گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌یه بۆ سورێنچك و واده‌كات كه‌سی نه‌خۆش به ئاسانی هه‌ناسه‌ی بۆ نه‌درێت به‌تایبه‌ت له‌دوای خواردنی ژه‌مه‌كان و ده‌كرێت ئه‌مه یه‌كێك بێت له هۆكاره‌كانی توشبوون به كۆكه‌ی درێژخایه‌ن"
ئه‌م پزیشكه پسپۆره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه هه‌ندێكجار له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی شله له‌و كیسه‌دا كه ده‌وری دڵیداوه هۆكاری توشبوونی كۆكه‌یه.
دكتۆر میاسنیكۆفبه پێویستی ده‌زانێت ئه‌وانه‌ی كۆكه‌ی درێژ خایه‌نیان هه‌یه پشكنین بۆ گوێ و جیوبیان بكه‌ن چونكه هه‌وكردنی درێژخایه‌ن و هه‌ستیاری ئه‌م به‌شانه هۆكاری ئه‌وه‌ن كه‌سه‌كه بكوكێك به به‌رده‌وامی.
وه‌ك ڕێنماییه‌كی خۆپارێزی دكتۆر میاسنیكۆف به باشی ده‌زانێت هه‌موو كه‌سێك ساڵانه یه‌كجار پشكنینی گشتی بۆ ئه‌نجامبدرێت و دووركه‌وتنه‌وه له دڵه‌ڕاوكێ و پاراستنی ڕێژه‌ی شێی ناوماڵ له 60 پله‌دا وه‌ك هه‌نگاوێكی پێویست وه‌سف ده‌كات بۆ دووربوون له توشبوون به كۆكه‌ی به‌رده‌وام.
PM:04:21:17/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 6408
جار خوێنراوه‌ته‌وه