چۆنیهتی ناسینهوهی کۆکەی کۆرۆنا
وێستگە ستایل-
لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی پایز و هاتنی زستان خەلکێکی زۆر تووشی هەلامەت و ئەنفلۆنزای وەرزی دەبێت، کە تووشی کرانەوەی گەروو و کۆكە دەبن، دكتۆر هیوا پسپۆری نەخۆشییەکانی هەناو و سنگ لهم بابهتهدا چۆنیهتی ناسینهوهی كۆكهی توشبووانی كۆرۆنا ڕوون دهكاتهوه.
ئهم پزیشكه دهڵێت" یان ئەوەتا هەندێک نەخۆشی بۆریەکانی هەوا ( COPD)، و جگەرەکێشەکان کۆكەیان هەیە، وەیان کەسێک کە هەستیاری هەیە (allergic cough)، هەروەها نەخۆشانی تووشبوو بە کۆرۆنا یەکێک لە نیشانە باوەکانی کۆکەیە، ئایا چۆن بزانین کە کۆرۆنات هەیە وە یان کەی پێویستە پشکنین بۆ کۆرۆنا بکرێت؟
1- کۆكەی کۆرۆنا هەندێک تایبەتمەندی خۆی هەیە، کە کۆكەیەکی بێزارکەری ووشکی بەردەوامە واتە لەسەریەک چەند جارێک دەکۆکێت هەروەها نەخۆشەکە دەنگی گڕ دەبێت لەگەڵیدا و زۆر جار هەناسەی تەنگ دەبێت.
2- ئەگەر کۆكەکەت درێژەی کێشا و ووردە ووردە زۆر تر بوو بۆ ماوەی 3 تا 4 ڕۆژ.
3- ئەگەر نیشانەی ترت لهسهر دهرکەوت وەک تایەکی ناوە بە ناوە و یان بێ تاقەت و بێ هێز بوویت وە یان هەناسەت تەنگ بوو لەگەڵ کۆکە کە.
4- ئەگەر کەسێک یان نزیکێکت کۆکەی تووش بوو و نەخۆشی درێژخایەنی هەبوو یان بەرگری لەشی لاواز بوو
ئەوا لە و حالەتانە پێویستە پشکنینی PCR بکرێت (واتە وەرگرتنی نموونە لە لووت یان قوڕگ)
PM:01:30:17/10/2020
ئهم بابهته 8520
جار خوێنراوهتهوه