به‌وێنه.. نادین دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لوبنان بۆیه‌كه‌مجار ڕوخساری ده‌رخست
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی " نادین نسیب نجیم" دوێنێ هه‌ینی دوو وێنه‌ی خۆی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوكرده‌وه و پیشانیدا كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت چی له ڕوخساری كردوه و كاریگه‌ری چی بووه له‌سه‌ری.
له وێنه‌كه‌دا به‌ڕوونی هێڵێك له‌ژێر چاوی ئه‌م خانمه لوبنانیه ده‌رده‌كه‌وێت كه هۆكاره‌كه‌ی په‌ڕینی پارچه‌یه‌ك شوشه‌ی ماڵه‌كه‌ی بووه بۆ ڕوخساری له هێزی ته‌قینه‌وه‌كه.
نادجین له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیویه‌تی" وێنه‌كه‌م بێ فلته‌ره و سوپاس بۆ خودا بۆ هه‌موو شتێك من زۆر سوپاسگوزار و ئه‌رێنیم و هێشتا ژیانم خۆش ده‌وێت و هه‌موو چركه‌یه‌ك سوپاسی خودا ده‌كه‌م كه ژیان و ته‌مه‌نێكی نوێی پێ به‌خشیومه‌ته‌وه"
AM:11:54:26/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3400
جار خوێنراوه‌ته‌وه