ئایكۆنێكی هونه‌ری فه‌ڕه‌نسی كۆچی دوایكرد
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری فه‌ڕه‌نسی " جولیت گریكۆ" دوێنێ چوارشه‌ممه له ته‌مه‌نی 93 ساڵی و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئاژانسی" فرانس پرێس" له زاری كه‌سوكاری ئه‌م خانمه‌وه بڵاویانكردۆته‌وه گریگۆ له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا و له نزیك كه‌سوكار و ئازیزانی گیانی له‌ده‌ستداوه و ماڵه‌كه‌ی كه‌وتۆته ناوچه‌ی راماتویل له" باشوری ڕۆژهه‌ڵات" ی فه‌ڕه‌نساوه.
ساڵی 2016 و له ته‌مه‌نی 89 ساڵیدا ئه‌م خانمه توشی جه‌ڵته‌ی مێشك بووه به‌ڵام هێشتا به ته‌واوه‌تی له كاری هونه‌ری دوورنه‌كه‌وتۆته‌وه و له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ گۆڤاری هه‌فتانه‌ی" تیلیراما" ئه‌م خانمه باسی له‌وه كردوه گۆرانی هۆكاری بوونی ئه‌وه و گۆرانی هه‌موو شتێكه بۆ ئه‌و.
ئه‌م خانمه له‌دایكبووی ساڵی 1927 ه له باشوری فه‌ڕه‌نسا و له ته‌مه‌نی 30 ساڵیدا چۆته پاریس و له‌وێ بۆته سه‌ماكاری بالیه له "Opéra Garnier" و له ماوه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی پاریس یان جێهێشتوه و جارێكی دیكه چونه‌ته باشوری فه‌ڕه‌نسا و یه‌كێك بووه له چالاكوانه‌كانی دژی نازیه‌كان له‌و كاته‌دا و چه‌ندینجار له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیر كراوه.
دوای جه‌نگ گریكۆ بۆته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئه‌ستێره‌كانی هونه‌ری گۆرانی " شانسۆ" له فه‌ڕه‌نسا و له سینه‌ماشدا چه‌ندین ڕۆڵی بینیوه له فیلمه‌كانی " Orphée" و " The Night of the Generals" و هاوڕێی نوسه‌ر و فه‌یله‌سوفه فه‌ڕه‌نسیه ناوداره‌كان بووه له‌وانیش" جان پۆل سارتر و ئه‌لبێرت كامۆ و بۆریس فیان و چه‌ندانی دیكه"
بۆ ده‌ربڕینی ماته‌مه‌تینی بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌م خانمه "ئیمانوێل ماكرۆن" سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له‌ڕێی تویتێكه‌وه ستایشی ئه‌م خانمه‌ی كردوه و به شیك و ئازاد باسی كردوه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه ده‌نگ و ڕه‌نگی بۆ هه‌میشه له ناخی فه‌ڕه‌نسیه‌كان ده‌مێنێته‌وه.
PM:04:21:24/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2508
جار خوێنراوه‌ته‌وه