نیشانه‌یه‌ك له شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس ئاگادارت ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه نیشانه‌یه‌ك مرۆڤ له توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس ئاگادار ده‌كاته‌وه و نابێت پشتگوێی بخرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی "Express" بڵاویكردۆته‌وه كه توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌نته‌ری تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌یه له‌به‌ریتانیا تیایدا هاتووه ئازاری پشت یه‌كێكه له نیشانه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس و هه‌ندێكجار ئه‌م حاڵه‌ته له‌گه‌ڵ ئازاری بڕبڕه‌كانی پشت تێكه‌ڵاو ده‌بێت.
ئازاری شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس سه‌ره‌تا له ناوسكه‌وه ده‌ستپێده‌كات و دواتر ده‌چێته پشت و ته‌نانه‌ت كه‌سی نه‌خۆشی به‌هۆی ئازاره‌وه ناتوانێت له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت و ئازاره‌كه له‌كاتی دانیشتن كه‌مده‌بێته‌وه و له‌دوای نانخواردنیش زیاد ده‌كات.
پسپۆڕان هۆشداری ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر هۆكاری ئازاری پشت كاركردن و ماندوێتی و زۆر دانیشتن نه‌بێت ئه‌وه پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكات بۆ دیاریكردنی هۆكاری حاڵه‌ته‌كه.
PM:04:51:23/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3120
جار خوێنراوهتهوه