به جۆرێك خواردن چاره‌سه‌ری هه‌ڵوه‌رینی قژت بكه
وێستگە ستایل-
هه‌ڵوه‌رینی قژ یه‌كێكه له گرفته باوه‌كان كه زۆر كه‌س له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ندا ئاساییه چونكه ڕۆژانه هه‌ر تاكێك كه هیچ نه‌خۆشییه‌كی نه‌بێت 100 تاڵ موو له قژی هه‌ڵده‌وه‌رێت بێ ئه‌وه‌ی پێبزانێت.
كۆمه‌ڵه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی به‌ریتانی له‌ڕێی ڕاپۆرتێكه‌وه باس له‌وه ده‌كات كه چه‌ندین حاڵه‌ت هۆكاری هه‌ڵوه‌رینی قژه له‌وانه‌ش" ماندوێتی زۆر و له‌ده‌ستدانی كێش و كه‌می ئاسنی خوێن" به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند جۆرێك خۆراك له ماڵه‌كاندا هه‌یه كه یارمه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه ده‌دات و له ئاسانترینیان زیادكردنی هێلكه‌یه بۆ ناو سیستمی خۆراكی ڕۆژانه.
رایان رامان كه پزیشكی پسپۆڕی خۆراكه هێلكه به باشترین خۆراك وه‌سف ده‌كات كه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌رینی قژ ده‌دات چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به پرۆتین و بیۆتین و ئه‌مانه‌ش بۆ به‌هێزكردنی ڕه‌گی تاڵه مووه‌كان به‌سووده و خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ڤیتامین E یان تیادایه وه‌ك گوڵه به‌ڕۆژه و زه‌یتی بندق و فستق و زه‌یتی باده‌م و عه‌لی بابا باشتریت هۆكارن بۆ ڕاگرتنی هه‌ڵوه‌رینی قژ.
PM:03:54:23/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3700
جار خوێنراوه‌ته‌وه