له‌ناو جانتاكه‌ی شاژندا چی هه‌یه؟
وێستگە ستایل-
ئیكسسوار و كه‌ره‌سته‌كانی جوانكاری له باوترین ئه‌و بابه‌تانه‌ن كه خانمان ده‌یخه‌نه ناو جانتاكانیان، به‌ڵام ئه‌ی شاژنه‌كان چی هه‌ڵده‌گرن؟
گۆڤاری " زه سه‌ن" ی به‌ریتانی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه له‌ڕێی ڕاپۆرتێكه‌وه لیستی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه له‌ناو جانتا ده‌ستیه‌كه‌ی شاژنی به‌ریتانیا هه‌یه و ئه‌م بابه‌ته‌ش له كتێبی سالی بیدل سمیس له چیرۆكی ژیانی شاژن وه‌رگیراوه.
سالی نوسه‌ری كتێبی Elizabeth the Queen: The Woman Behind The Throne، ه و له كتێبه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات خانمی شاژن كه ته‌مه‌نی 93 ساڵه له جانتاكه‌ی ده‌ستیدا چاویلكه‌یه‌كی تایبه‌ت به خوێندنه‌وه هه‌یه و چه‌ند ده‌نكه نوقڵێك به تامی نه‌عنا و قه‌ڵه‌م جافێك هه‌یه و جانتاكانیشی له ماركه‌ی جیهانی Launer ه.
شاژن ته‌نها ڕۆژی یه‌ك شه‌ممان بڕی 5-10 جونه‌ی ئه‌سته‌رلینی ده‌خاته ناو جانتاكه‌یه‌وه ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته سندوقی خێرخوازی كڵێسا و یه‌كێك له به‌رده‌سته‌كانی ئه‌م كاره‌ی بۆ ده‌كه‌ن و پاره‌كه ده‌خه‌نه سندوقه‌كه‌وه.
سالی باس له‌وه‌ش ده‌كات جانتاكه‌ی خانمی شاژن بێ سووراو نییه و سوراوه‌كه‌ی له ماركه‌ی Clarins ه و ئاوێنه‌یه‌كی بچوكیشی پێیه بۆ كاتی پێویست و دوای نانخواردن ئاوێنه‌كه‌ی ده‌رده‌كات و سوراوه‌كه‌ی تۆخ ده‌كاته‌وه.
فیل دامبیر پسپۆڕی شاهانه‌یه و تایبه‌ت به گۆڤاری Fabulous Digital، باسی له‌وه كردوه جانتاكه كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌ی به‌ختهێنه‌ر هه‌یه و وێنه‌ی خێزانه‌كه‌ی و چه‌ند ده‌نكه نوقڵی نه‌عنا و قه‌ڵه‌م جافێك و قتویه‌كی كانزای ماكیاج كه كاتی خۆی شازاده فلیپ وه‌ك دیاری ڕۆژ هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی پێی به‌خشیوه پێیه‌تی و ده‌فته‌رێكی بچووك كه ناونیشانه‌كانی تیادایه له‌گه‌ڵ چاویلكه‌یه‌كی به‌رخۆر و مۆبایلێكی ئایفۆنی پێیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاته‌ی ده‌چێته گونده‌كانی سكۆتله‌ندا وێنه‌ی پێ بگرێت.
AM:11:44:19/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 6932
جار خوێنراوه‌ته‌وه