به‌وێنه.. چپرۆكێكی سێكسی تره‌مپ بڵاوكرایه‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه نمایشكارێكی پێشوو تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی خستۆته پاڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌م خانمه ده‌ڵێت" له پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ تێنس تره‌مپ ئه‌م كاره‌ی به‌رامبه‌ر كردوه و ده‌ڵێت ئه‌وه وایلێكردم هه‌ست به‌وه بكه‌م نه‌خۆشم و سوكایه‌تیم به‌رامبه‌ر كراوه"
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ گۆڤاری " گاردیان" ئیمی دۆریس باسی له‌وه كردوه تره‌مپ ساڵی 1997 كه ئه‌و كاته ته‌مه‌نی 24 ساڵ بوه تره‌مپ له ده‌ره‌وه‌ی توالێتی پاڵه‌وانی نیویۆرك گرتویه‌تی و زمانی به ملیدا هێناوه و ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر ته‌واوی جه‌سته‌ی و نه‌یتوانیوه له ده‌ستی ده‌ربازی بێت.
هاوكات له‌ڕێی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه تره‌مپ ڕه‌تی كردۆته‌وه ئه‌م كاره‌ی به‌رامبه‌ر "دۆریس" كردبێت و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بابه‌تێكیش ڕویدابێت ئه‌وه به ویست و ڕه‌زامه‌ندی دۆریس بووه و به زۆر نه‌بووه و بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بابه‌ته‌ش دۆریس چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و كاته‌ی وه‌ك به‌ڵگه بڵاوكردۆته‌وه و ئه‌وكاته‌ش تره‌مپ ته‌مه‌نی 51 ساڵ بووه و مارلا مابلز هاوسه‌ری دهوهمی بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌و ژیاوه، له به‌رامبه‌ردا چه‌ندین كه‌س پاڵپشتی وته‌كانی دۆریس ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ی له‌سه‌ر تره‌مپ بڵاویكردۆته‌وه و شایه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ده‌ن تره‌مپ ئه‌م كاره‌ی كردوه.
دۆریس كه ئێستا ته‌مه‌نی 48 ساڵه و دایكی دوو منداڵه باس له‌وه ده‌كات ساڵی 2016 ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه ئه‌م باسه بكاته‌وه به‌ڵام له‌و كاته‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكه زیان به خێزانه‌كه‌ی نه‌گه‌یه‌نێت شاردویه‌تیه‌وه.
PM:08:57:17/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 20140
جار خوێنراوهتهوه