‌شه‌وانه‌ باش بخه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ توشی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ نه‌بیت

وێستگە ستایل-


ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه‌ نوستن وه‌ك پێویست به‌ شه‌وان ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ خه‌ڵه‌فان كه‌مده‌كاته‌وه‌.

خه‌وی قوڵ و ته‌ندروست ڕێگری ده‌كات له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ مادده‌ی‌ ژه‌هراویه‌كان له‌سه‌ر مێشك كه‌ به‌ "بێتا ئه‌میلۆید" ناسراوه‌ و په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر.

پرۆفیسۆر ماسیۆ ووكر له‌ زانكۆی كالیفۆرنیا ده‌ڵێ" نوستن وه‌ك تۆپێكی بلوری وایه‌ پێت ده‌ڵێت كه‌ی‌ و چۆن نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر له‌سه‌رت ده‌رده‌كه‌وێت و ته‌نها خه‌وی قوڵ یارمه‌تی خاوێنكردنه‌وه‌ی‌ مێشك ده‌دات له‌ مادده‌ی‌ ژه‌هراوی و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ زه‌هایمه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه‌"

زاناكان هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازن بگه‌نه‌ ڕێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی‌ جۆرێتی نوستن له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا باش بكه‌ن كه‌ مه‌ترسی توشبونیان به‌ زه‌هایمه‌ر زۆره‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌م نه‌خۆشییه‌ بێ چاره‌سه‌ره‌ ڕزگاریان بێت.


PM:06:13:15/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 1320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل