هۆكاره‌كانی له‌كاركه‌وتنی گورچیله
وێستگە ستایل-
فرمانی سه‌ره‌كی گورچیله‌كان بریتیه له فڕێدانی پاشه‌ڕۆ و شله‌مه‌نی زیاده‌ی ناو له‌ش له ڕێگه‌ی میزه‌وه، به‌مه‌ش هاوسه‌نگی ئاو و خوێیه‌كان و ترشی خوێن و فشاری خوێن له بارێكی ئاسایی ده‌هێڵنه‌وه، دكتۆر داهات پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا ڕونكردنه‌وه له‌سه‌ر نه‌خۆشی له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌كان ده‌دات.
گورچیلەکان به‌شداری ئه‌كه‌ن له دروست كردنی خڕۆكه‌ی سوور و هەندێ هۆرمۆن و ڕێکخستنی ئاستی ڤیتامین دی و کالسیۆم و شەکری خوێن، ئه‌مانه‌ش هۆكاره‌كانی له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌كانه:
1- له‌كاتی زه‌بر گه‌یاندنێكی سه‌خت به گورچیله‌كان و له‌ناوچونی خانه گورچیله‌یه‌كان، له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌كان دروست ده‌بێت، ئه‌م حاڵه‌ته له‌وانه‌یه له‌پڕ دروست بێت كه پێی ده‌وترێت "له‌كاركه‌وتنی كتوپڕ" یان دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له نه‌خۆش كه‌وتنی ئه‌م ئه‌ندامانه دروست بێت كه پێی ده‌وترێت "له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌ی درێژخایه‌ن".
2- له‌كاركه‌وتنی كتوپڕی گورچیله سێ گروپ هۆكاری هه‌یه:
-گروپی یه‌كه‌م ئه‌و هۆكارانه ده‌گرێته‌وه كه له پێش گورچیله ڕووده‌ده‌ن وه‌كو كه‌مبونی ڕۆیشتنی خوێن بۆ گورچیله‌كان به‌هۆی به‌فیڕۆچوونی خوێنێكی زۆر له‌له‌ش و دابه‌زینی فشاری خوێن یان به‌هۆی گیرانی خوێنبه‌ری گورچیله‌كان، هه‌روه‌ها كه‌مبوونی شله‌مه‌نی ناو له‌ش و ووشكبوونه‌وه به‌هۆی سكچون و ڕشانه‌وه و تا و ئاره‌قه‌كردنه‌وه‌یه‌كی زۆر،یان به‌هۆی كه‌م ئاو خواردنه‌وه یاخود به‌كارهێنانی ده‌رمانی میز پێكه‌ر، ئه‌مانه هه‌موویان ده‌بنه هۆی وشكبوونه‌وه‌ی گورچیله‌كان.
- گروپی دووه‌می هۆكاره‌كان بۆ له‌كاركه‌وتنی كتوپڕی گورچیله‌كان ئه‌و حاڵه‌تانه‌ن كه ڕاسته‌وخۆ كار ده‌كه‌نه سه‌ر گورچیله‌كان وه‌كو هه‌وكردنێكی سه‌ختی خوێن و له‌كارخستنی گورچیلەکان، هه‌روه‌ها له‌كاتی تێكشكانی ماسولكه خانه‌كان به‌هۆی زه‌بر و زامداری و سووتاویه‌كی سه‌خت ڕیشالی ماسولكه‌كان ده‌گه‌نه گورچیله‌كان و ده‌بنه هۆی له‌كاركه‌وتنیان. هه‌وكردنی سه‌ختی خانه پاڵێوه‌ره‌كانی گورچیله واته glomerulonephritis هۆكارێكی تره بۆ ئه‌م حاڵه‌ته.
-هه‌ندێ ده‌رمان و چاره‌سه‌ر هه‌ن زیانبه‌خشن بۆ گورچیله‌كان و ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌كاربێت به‌تایبه‌تی له‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان گورچیله‌یان ناساغه له‌وانه‌یه ببنه هۆی له‌كاركه‌وتنی كتوپڕی ئه‌م ئه‌ندامانه، ده‌رمانه‌كانی وه‌كو ڤۆلتارین و پڕۆفین و گارامایسین و "دەرزی تێکەڵە" و هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی بۆیه‌ی تیشك گرتن.
PM:05:28:15/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 6384
جار خوێنراوه‌ته‌وه