به‌وێنه.. دۆزینه‌وه‌ی كه‌شتیه‌ك 400 ساڵه له‌ژێر ئاودایه
وێستگە ستایل-
كه‌شتیوانه‌كان كه‌شتیه‌كیان له ده‌ریای به‌لتیق له فله‌ندا دۆزیه‌وه كه ماوه‌ی 400 ساڵه له‌ژێر ئاودا ماوه‌ته‌وه.
تیمی Badewanne قازانج نه‌ویست بڕێكی زۆر له پارچه تێكشكاوه‌كانی ئه‌م كه‌شتیه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و ته‌مه‌نی ئه‌م كه‌شتیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 17 له‌و كاته‌دا ئیمپراتۆریه‌تی هۆڵه‌ندا پێنج كیشوه‌ری پێ بڕیوه و له ساڵانی 1670 به‌رپرسی گه‌یاندنی نیوه‌ی كه‌لوپه‌ل بووه له‌ڕێی ده‌ریاییه‌وه له ئه‌وروپا.
كه‌شتیه‌كه ناوی "fluyt" یه و به جۆرێك دروستكراوه كه به‌رگه‌ی هه‌ڵگرتنی كێشی زۆر بگرێت و جێگه‌ی كه‌مترین ژماره‌ی كارمه‌ندی سه‌ر كه‌شتیه‌كه ببێته‌وه، پارچه‌كانی ئه‌م كه‌شتیه له قوڵی 280 پێ (85) مه‌تر له‌ژێر ده‌ریا دۆزراوه‌ته‌وه و چه‌ندین پارچه‌ی سه‌لامه‌ته و تا ئێستاش پسپۆڕان هۆكاری نوقم بوونی ئه‌م كه‌شتیه‌یان نه‌زانیوه.
PM:04:53:15/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2676
جار خوێنراوه‌ته‌وه