به‌وێنه.. دیانا كه‌ره‌زۆن هاوسه‌رگیری كرد و داوای لێبوردنیش ده‌كات
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئوردونی "دیانا كه‌ره‌زۆن" به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ وێنه‌ی خۆی و ده‌زگیرانه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد كه هاوسه‌رگیری كردوه.
ئه‌م خانمه له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌ی خۆی و ڕاگه‌یاندنكار" معاز عمری" بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه‌شیان ساز ده‌كه‌ن.
دیانا له‌سه‌ر وێنه‌ی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی داوای لێبوردنی كردوه كه بانگێشت نامه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی بۆ هه‌موان نه‌ناردوه له‌به‌ر بارودۆخی ئێستا و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هیوای ئه‌وه‌ش خواستوه به‌م نزیكانه ڤایرۆسه‌كه كۆتای پێ بێت و داواش له خودا ده‌كات كه به‌خته‌وه‌ریان بكات"
PM:05:44:14/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3724
جار خوێنراوه‌ته‌وه