ده‌رمانی چاره‌سه‌ری لاوازی سێكسی چاره‌سه‌ری كۆرۆناش ده‌كات؟
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵێك له زاناكان باس له‌وه ده‌كه‌ن ده‌كرێت سوود له ده‌رمانی چاره‌سه‌ری لاوازی سێكسی پیاوان وه‌ربگیرێت بۆ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی " ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه و تیایدا هاتوه ده‌رمانی" ئه‌فیبتادیل" كه ناوه بازرگانیه‌كه‌ی له به‌ریتانیا" ئه‌نفیكۆرب" ه و تا ئێستا له ئه‌مه‌ریكا نه‌فرۆشراوه و له قۆناغی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌دایه له‌سه‌ر توشبوانی كۆرۆنا و قۆناغی سێ و چواری ماوه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه تاقی بكرێته‌وه كه له قۆناغی ناوه‌ند و مه‌ترسیداری نه‌خۆشیه‌كه‌دان.
توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستوه 3-4 ڕۆژ دوای به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی دۆخی ته‌ندروستیان جێگیر نییه ته‌ندروستیان به‌ره‌و باش بوون چووه و ده‌رمانه‌كه كار له‌سه‌ر وه‌ستاندنی هه‌وكردنی سیه‌كان ده‌كات و ئه‌وانه‌ش كه دۆخیان ئه‌وه‌نده خراپ بووه و له‌سه‌ره مه‌رگدا بوون چاكبونه‌ته‌وه دوای به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه.
AM:12:02:12/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2492
جار خوێنراوه‌ته‌وه