حسین جسمی وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌یدایه‌وه كه پێی ده‌ڵێن چاوی پیسه
وێستگە ستایل-
دوای ئه‌و هێرشه زۆره‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كرایه سه‌ری هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئیماراتی حسین جسمی وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یدایه‌وه كه پێی ده‌ڵێن چاوی پیسه.
له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆستێك له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك جسمی نوسیویه‌تی" كاتێك بێده‌نگین ئه‌مه ڕێزێكه و له‌سه‌ری په‌روه‌رده كراوین ئێمه لێبورده‌ین و به‌رده‌وام گومانی باش به‌وانی دیكه ده‌به‌ین و ئه‌و قسانه‌ی ده‌كرێت پشت گوێی ده‌خه‌م و هه‌موتانم خۆش ده‌وێت"
له دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لوبنان هێرشێكی زۆر كرایه سه‌ر هونه‌رمه‌ند جسمی و باس له‌وه ده‌كرا دوای ئه‌وه‌ی گۆرانی بۆ دایکی وتوه له هەمان ساڵدا پاش وتنی گۆرانییەکە دایکی مردوه و دوای ئه‌وه‌ی گۆرانییەکی بۆ لیبیا وتوه پاش گۆرانییەکەی شۆڕش لە لیبیا سەری هەڵداوه و حکوومەتی ئه‌و وڵاته ڕوخاوه و دوای ئه‌وه‌ی گۆرانییەکی بۆ بەرشەلۆنا وتوه پاش گۆرانییەکە بەرشە یارییەکەی دۆڕاندوه.
چه‌ند ڕۆژێك لەمەو پێش لە تویتێکیدا ئه‌م هونه‌رمه‌نده نوسیویه‌تی تا كۆتای دنیا عاشقتم لوبنان‌و دوای ئه‌وه تەقینەوە گەورەی بەیرووت ڕوویدا.
PM:11:22:10/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2444
جار خوێنراوه‌ته‌وه