هونه‌رمه‌ند سابیر كوردستانی گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگە ستایل-
دوای توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا و مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند سابیر كوردستانی گیانی له‌ده‌ستدا.
دوو هەفتە زیاترە هونەرمەند سابیر کوردستانی توشی نەخۆشی کۆرۆنا بووە و لە سەرەتادا باری تەندروستی ناجێگیربوو بەڵام دواتر ڕاگەیەندرا کە باری تەندروستی جێگیرە و بەرەو باشتر دەڕوات و لە نەخۆشخانەی ئاسا لەژێر چاودێری پزیشک بووه، چه‌ند خوله‌كێك به‌ر له ئێستا هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه و له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له فه‌یسبووك هونه‌رمه‌ند حەمە رەئوف کەرکوکی هەواڵی کۆچی دوایی سابیر کوردستانی بڵاوکردۆتەوە و نوسیویه‌تی" بەداخەوە بۆ لەدەستدانی ئەو هونەرمەندە"
سابیر كوردستانی ماوه‌یه‌كی زۆر له بواری هونه‌ریدا كاریكردوه و خاوه‌نی چه‌ندین كاری هونه‌ریه.
PM:10:37:10/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2560
جار خوێنراوه‌ته‌وه