مۆدێرنا.. نرخی ڤاكسینی كۆرۆنای ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
كۆمپانیای مۆدێرنا نرخی ڤاكسینه تاقیكراوه‌كه‌ی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا كرد كه له‌نێوان 32 -37 دۆلاردایه بۆ یه‌ك كه‌س.
ستیڤان بانسیل سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای مۆدێرنا ده‌ڵێت" له‌ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه به‌رپرسین له‌وه‌ی كه‌مترین نرخ بۆ ڤاكسینه‌كه دابنێین " و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه ئه‌و پێشبینیانه ڕاست نین كه باس له‌وه ده‌كه‌ن نرخی ڤاكسینه‌كه زۆر گران ده‌بێت.
كۆمپانیای مۆدێرنا بڕی یه‌ك ملیار دۆلاری له حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتوه به مه‌به‌ستی خێراكردنی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینه‌كه .
PM:09:58:06/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3748
جار خوێنراوه‌ته‌وه