‌ئامۆژگاری و ئەزموونی نەخۆشی كۆرۆنا لە سلێمانی بۆ ھاوڵاتیانی ھەولێر

وێستگە ستایل-

دكتۆر سواره‌ وه‌ك پزیشكی ھەناوی و چاودێر ی نەخۆشانی كۆرۆنا چەند خاڵیك له‌ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌ به‌ گوێره‌ی‌  ئەوەی نەخۆشیەكە لەسلێمانی زووتر بڵاوبوویەوە.

1- ئەم كەسانەی چاودێری نەخۆش دەكەن لەماڵەوە یان لە نەخۆشخانە كەسانی ووریا بن و زانیاریێكی باش بخوێنەوە و بەدوای بگەڕێن دەربارەی نەخۆشیەكە.

2- پزیشكێكی ھەناوی یان گشتی سەرپەرشتی بكات بەتەلەفۆن بێت یان ڕێگاكانی پەیوەندییەوە تا ئاگاداری نەخۆشەكە بێت لە چ كاتێك داخلبوونی نەخۆشخانەی دەوێت یان كەی پێویست دەكات دەرمانەكانی لە حەب بۆی بكە بە دەرزی بێجگە لەسەردان و ڕاوێژكردنی پزیشكی پسپۆڕ لەنزیكەوە( من لەم ماوەی كەنەخۆشانی كۆڕۆنام دەبیبی ژمارەی خۆمم دەدا پێیان تا ئاگاداریان بم)

3- تا زووتر بچیت بەدەم نەخۆشیەكەتەوە دەرئەنجامی باشترە واتە چەند نیشانێكت ھەبوو لەم نیشانانە (تا،كۆكە،بێھێزی،ئازاری سەر ومل و پشت و چاو،نەمانی تام و بۆن،كەم بوونی ئیشتیهای خواردن و ئازاری گەدە،سكچوەن و ڕشانەوە،ئارەقكردنه‌وه‌،تەنگەنەفەسی) زوو چارەسەر وەربگرێت و نەك ئینكاری و نكوڵی كردنی و بیخەتە پاڵ شتی تر وەكو تەشەنوج یان هه‌ستیاری.

4- لە كاتی دەركەوتنی نیشانەكان ڕێنماییەكان زۆر گرنگن (خەوی تەندروست،خواردنی خۆراك و شلەمەنی تەندروست ئەگەر نەیتوانی لەڕێگای موغەزی پێویست،پشوو و ئیسراحەتكردن،وره‌یه‌كی بەرز كە ڕێژەی چاكبوونەوە لەسەرووی ٩٠٪‏ و بەردەوام ورەی بەزربكرێتەوە.

5- كەسانێك مەترسی ئەوەیان لێ دەكرێت كە كۆرۆنا بە سەختی بیگرێت وەكو بەتەمەنەكان سەرووی ٦٥،شەكرە،زەغت،نەخۆشیەكانی دڵ و گورچیلە،قەڵەوی،ڕەبۆ و سییەكان،جگەرەكێش پێویستە زوو ببینرێن و چاودێری زیاتر بكرێن.

6- با ھاوەڵی نەخۆش لەماڵەوە یان نەخۆشخانە كەسێك نەبێت لە گروپی خاڵی چوارەم و ھەروەھا ماسكی فلتەر بەكاربێنێت  لەكاتی چاودێركردنی نەخۆش.

7- "ڤایڕۆسەكە تا ١٤ ڕۆژ دەمێنێتەوە" ‌وەمە تەنھا بۆكەسانێك درووستە كە بەسووكی نەخۆشیەكە بگرن بۆیە بەتەنھا كەرەنتینە بەس نییە بۆ كەسانێك لەگرووپی خاڵی چوارەم بن و دەبێت زوو چارەسەر
وەربگرن.

8- ئەوەی داخلی خەستەخانە دەبێت نامرێت تەنھا ئەو كەسانە ئەگەری مردنیان ھەیە كە زۆر بەسەختی تووشبوون بۆیە كەی پزیشكەكەت داوای لێ كردێت پێویستە داخل بیت واتە چاودێری ڕوژانەت پێویستە لە ژێر چاودێری ستافی تەندروستی .ڕۆژانە خەڵكانێكی زۆر بە بارودۆخێكی باش لەخەستەخانە دەچنەوە ماڵ.

9-  لەكاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەكە وەك ئەوەی لەھەولێر دەگوزەرێت بوونی نیشانە بەسە بۆ ئەوەی بڵێی تووشبووم نەك بەھۆی ڕۆتینیاتی پشكنین، خۆت دوابخه‌یت لە وەرگرتنی چارەسەر.

10-  تووشبوون بەكۆڕۆنا عەیب نی یە عەیب ئەوەیە بەھۆی تووشبوونت و گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بۆ كەسانی نزیك و بەتەمەن و مردنیان بەھۆی تۆ ئەمە عەیبە.

11- ڕێنمایی لە دكتۆری شار و ووڵاتی خۆت وەربگرە بەدەرەجە یەك لەبەر ئەوەی ھەر شوێنێك ڕێنمایی و چارەسەر و بارودۆخی تایبەتی خۆی ھەیە بۆ نەخۆشی كۆڕۆنا.


PM:07:10:06/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 4256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل