ئه‌گه‌ر په‌ستانی خوێنت به‌رزه ئه‌م شه‌ربه‌ته بخۆره‌وه
وێستگە ستایل-
به‌رزی په‌ستانی خوێن یه‌كێكه له گرفته باوه‌كان له‌ناو ته‌مه‌نه جیاوازه‌كاندا بڵاوه، دكتۆره بینای پزیشكی پسپۆڕی خۆراك ڕێنموی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه په‌ستانی خوێنیان به‌رزه ئه‌م پێكهاتانه بكه‌ن به شه‌ربه‌ت و بیخۆنه‌وه.
_۱/۲ چەوەنەری سور ورد بکرێت بە کاڵی(بەستوو یان فرێش)
_ئاوی یەک لیمۆ
_ کەمێک لاسکی کەرەوز celery
_۱خەیار
_۱کەوچک چا تۆوی کەتان
_۳_٥ دانە شلیک یان لەتێک مۆز یان گێزەر
_٥_۱٠ گەڵای سپێناغ بە کاڵی ( فرێش یا بەستو)
_۱دانە سیر( دەتوانرێت تێی نەکرێت)
_پارچەیەک زەنجەفیل تەڕ( دەتوانرێت تێی نەکرێت)
_ ۱ پەردا خ ئاو ( یان ئاوی ناو گوێزی هندی فرێش ئەگەر بەردەست بووcoconut water )
هەموو كه‌ره‌سته‌كان وورد بکرێت و بکرێتە ناو عەصارەی دروست کردنی شەربەت لەگەڵ ئاوەکەدا بکرێتە شەربەت و بخورێتەوە بەیانیان یان عەسران پێش خواردن و بە پێی ئارەزوو دەتوانرێت هەفتەی ۳_٥ جار بکرێت و بخورێتەوە.
PM:06:47:06/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3060
جار خوێنراوه‌ته‌وه