دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بەیروت حسین جسمی به هونەرمەندە چاوپیسەکە ناوی ده‌ركردوه
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئیماراتی " حسین الجسمی " جارێكی دیكه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان بووه جێگه‌ی باس و دوای ڕودانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت.
ئه‌م قسه‌و باسانه له‌سه‌ر الجسمی دوای ئه‌و پۆسته ده‌ستی پێكرد كه له 2 ی مانگ له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تویته‌ر نوسیویه‌تی" خۆشم ده‌وێیت لوبنان هه‌تا ئه‌و كاته‌ی دونیا كۆتای دێت"
له كۆمێنته‌كاندا بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌نده نوسراوه" بۆ یه‌مه‌ن گۆرانیت وت دوای ئه‌وه تا ئێستا خێرمان نه‌بینی و دوای ئه‌وه‌ی تویتت له‌سه‌ر لوبنان كرد ئه‌وه لوبنانیش توشی ڕووداو بوو یان بێده‌نگبه و هیچی تر مه‌ڵێ یان تۆ شایه‌نی ئه‌وه‌یت له سێداره بدرێیت"
هاوكات له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌وترێت دوای ئه‌وه‌ی گۆرانی بۆ دایکی وتوه له هەمان ساڵدا پاش وتنی گۆرانییەکە دایکی مردوه و دوای ئه‌وه‌ی گۆرانییەکی بۆ لیبیا وتوه پاش گۆرانییەکەی شۆڕش لە لیبیا سەری هەڵداوه و حکوومەتی ئه‌و وڵاته ڕوخاوه و دوای ئه‌وه‌ی گۆرانییەکی بۆ بەرشەلۆنا وتوه پاش گۆرانییەکە بەرشە یارییەکەی دۆڕاندوه.
دوو ڕۆژ لەمەو پێش لە تویتێکیدا ئه‌م هونه‌رمه‌نده نوسیویه‌تی تا كۆتای دنیا عاشقتم لوبنان‌و دوای ئه‌وه تەقینەوە گەورەی بەیرووت ڕوویدا.
PM:01:40:06/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 4668
جار خوێنراوهتهوه