شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا مه‌ترسی له‌سه‌ر گه‌نجه‌كان دروست ده‌كات
وێستگە ستایل-
پسپۆڕێك هۆشداری له‌شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا ده‌دات و ده‌ڵێت" ئه‌مجاره زۆر جیاوازتر ده‌بێت له شه‌پۆلی یه‌كه‌م و گه‌نجه‌كان له مه‌ترسیدا ده‌بن"
پرۆفیسۆر " رۆجر كیربی" سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی شاهانه بۆ پزیشكی ده‌ڵێت" له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستاندا جۆرێكی نوێی SARS-CoV-2 دروست ده‌بێت و شه‌پۆلی یه‌كه‌م كاری له به‌ته‌مه‌نه‌كان و ئه‌و كه‌سانه كرد كه نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان له‌گه‌ڵدا بوو به‌ڵام له شه‌پۆلی دووه‌مدا گه‌نجه‌كان ده‌كه‌ونه مه‌ترسیه‌وه"
ساڵی 1918 كاتێك ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی سه‌ریهه‌ڵدا و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 50 ملیۆن كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ئه‌م ڤایرۆسه به دوو شه‌پۆل مرۆڤایه‌تی له‌ناو برد و له شه‌پۆلی دووه‌مدا گه‌نجه‌كان بوونه قوربانی ڤایرۆسه‌كه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا كار له‌و كه‌سانه بكات كه كێشیان زۆره و له ئێستادا زۆرینه‌ی چینی گه‌نجان گرفتی كێشی زیادده‌یان هه‌یه.
له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره داوا له هاوڵاتیان ده‌كات پێش ئه‌وه‌ی شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسه‌كه سه‌رهه‌ڵبدات هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن ئه‌وانه‌ی كێشیان زۆره كێشیان داببه‌زێنن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی ڤایرۆسه‌كه بگرن.
PM:04:26:01/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 11040
جار خوێنراوهتهوه