‌ئەم حەوت گروپە نابێت لە ماڵەوە بێ چاودێریی پزیشک چارەسەری کۆرۆنا وەربگرن

وێستگە ستایل-



ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشی كۆرۆنا دەبن و لە ھەمانكاتدا لەم حەوت گروپەی خوارەوەن، بە تەنیا كەرەنتینەی ماڵ بەس نییە، بەڵكو دەبێت پەیوەندی بكەن بە پزیشكەوە، یان لەژێر چاودێری پزیشكێك بن تاوەکو چاكدەبنەوه‌، دكتۆر سواره‌ پزیشکی پسپۆڕی هەناو و دڵ و شەکرە ئه‌م بابه‌ته‌ زیاتر ڕوون ده‌كاته‌وه‌:

1- بەرزیی فشاری خوێن زەغت و شەكرە.
2- قەڵەویی، کاتێک هاوکۆلکەی بارستایی جەستە (BMI) بگاتە 40 و بەرەوژوور.
3- کەسانی جگەرەكێش.
4- کەسانی بەتەمەن، کە تەمەنیان سەرووی ٦٥ ساڵ بێت.
5- نەخۆشیی درێژخایەنی کۆئەندامی هەناسە، وەکو ڕەبو و قەسەبات.
6- نەخۆشی درێژ خایەنی گورچیلە و جگەر و دڵ.
7- نەخۆشیی كەمیی بەرگری ، وەکوو شێرپەنجە و كەسێك دەرمانەکانی دابەاندنی بەرگری بەکاربهێنێت.


PM:11:23:12/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 5076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل