لیستی ناوی ئه‌و پیاوانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه گێچه‌ڵی سێكسیان پێكردوه
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی سینه‌ما و ته‌له‌فیزۆنی میسری" رانیا یوسف" وورده‌كاری لیستی ناوی ئه‌و پیاوانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه گێچه‌ڵی سێكسیان پێكردوه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه له ئێستادا بابه‌تی گێچه‌ڵی سێكسی و هه‌ڵدانه‌وه‌ی چیرۆكی گێچه‌ڵی سێكسی له‌ناو میسریه‌كان بۆته باسی گه‌رمی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه.
رانیا له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تویته‌ر كه زیاتر له ملیۆن و نیوێك فۆڵۆوه‌ری هه‌یه ناو و وێنه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه گێچه‌ڵی سێكسیان پێكردوه و زانیاری زیاتری له باره‌ی ئه‌م كه‌سانه بڵاونه‌كردۆته‌وه و له دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا ئاشكرای كردوه له داهاتودا داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و پیاوانه تۆمار ده‌كات كه گێچه‌ڵی سێكسیان پێكردوه و ئه‌وانه‌ش كه له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوه.
پێشتر ئه‌م خانمه به‌هۆی له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی نیمچه ڕووت چه‌ندین تۆمه‌تی ئاڕاسته‌كراوه و به ئافره‌تێكی بێ ئابڕوو وه‌سف كراوه.
PM:10:59:11/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 7456
جار خوێنراوه‌ته‌وه