‌په‌یوه‌ندی نێوان به‌رگری له‌ش و مه‌ترسی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا

وێستگە ستایل-


کاتێک ڤایرۆسی کۆرۆنا دەچێتە ناو لەشی مرۆڤ وکێشە دروست دەکات، لەش "دژە تەن" لە دژی ئەو ڤایرۆسە دروست دەکات. ھەر کاتێک ڤایرۆسەکە لە خانەکان ھاتە دەرەوە دژە تەنەکان پێوەی دەنووسێن ونایەڵن خانەی تر داگیر بکات و ژمارەکەیان زۆرتر بێت.

ئەو کەسانەی بەرگری لەشیان لاوازە یاخود نەخۆشی تری درێژخایەنیان ھەیە و یان ھەر ھۆکارێکی تر بۆ نمونە جگەرە کێشان یان نەرگەلە کێشان، لەو کاتەدا ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر بەھەلی دەزانێت و بەسەر بەرگری و دژە تەنە کەمەکان زاڵ دەبێت و خانەی زیاتر لە سییەکان داگیر دەکتا و دایدەروشێنێ بەمەش نەخۆشەکە بۆ بارێکی ناجێگیر دەبات.

س: ب. تەندروستی‌ چەمچەماڵ


PM:09:45:09/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌